چۆن دەتوانیت باشتر بیر بکەیتەوە؟

PM:08:10:26/02/2024

3032 جار خوێندراوەتەوە

مێشک ئەندامێکی ئاڵۆز و پڕ لە نهێنی بەهێزە، تا ئێستا ساتێکت تەرخان کردووە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت و تێبگەیت کە چۆن بەکاریدەهێنیت یان چۆن دەتوانیت توانای بیرکردنەوەت باشتر بکەیت؟

رەنگە سەیر بێت، بەڵام بە کەمێک ئارامگریی دەتوانیت هەندێک بنەما جێبەجێ بکەیت کە دەتوانێت هەم ژیانی پیشەیی و هەم ژیانی کەسی خۆت باشتر بکات، ئەویش بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن" ئەم رێگەیانە یارمەتیدەرت دەبن:

١. زیاتر و زیاتر لەسەرخۆ و ئارام بە، رەنگە ئەمە ئاسانترین رێگە بێت بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەت، ئەگەر هەستت کرد پێویستت بە کەمێک هێزی زیاتری مێشکە، هەناسەیەکی قوڵ و دواتر وەستانێکی یەک چرکەیی یارمەتیدەرت بێت.

٢. بچۆرە ناو قوڵایی هەستەکانتەوە و ونیان مەکە، هەر ساتێکدا، مێشک بە نائاگایی زانیاری زۆر وەردەگرێت کە تۆ تەنانەت ئاگاداریش نیت، لەسەر بنەمای ئەمەش مێشک هەستەکان دروست دەکات، کە دەتوانێت هەستە بچووک و وردەکانیش وەربگرێت، بۆیە ئاگاداربە و تێبینی هەموویان بکە.

٣. ماوەی گەرماوکردنت درێژتر بکەرەوە، توێژینەوەکان دەریدەخەن زۆرجار کاتێک دێت کە ئاگاداری ئەوە نیت بیر لە کێشەکەت دەکەیتەوە، وەک لە کاتی گەرماوێکی گەرم یان پیاسەیەکی درێژ.

٤. لەژێر فشاردا بیر مەکەرەوە، کاتێک لەژێر فشاردا دەبیت، مێشکت تێکەڵاو دەبێت لەگەڵ چەندین هەست و کاردانەوەدا، زۆرجار وردەکارییە سەرەتاییەکانی شتێک لەبیر دەکەیت لەو کاتەدا، بۆیە هەندێک هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و هەوڵ بدە لەژێر فشار خۆت رزگار بکەیت.

٥. بنێشت جوین، توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە جوینی بنێشت بیرەوەری و تەرکیز زیاد دەکات بەو پێیەی ئۆکسجین بۆ مێشک زیاد دەکات، بۆیە کاتێک رووبەڕووی ئاڵنگاری زانیاری و بیرکردنەوە دەبیتەوە، پارچەیەک بنێشت رەنگە یارمەتیدەر بێت.

٦. بیر لە هەڵەکانت بکەرەوە، یەکێک لە تایبەتمەندییە باوەکانی کەسانی سەرکەوتوو، ئامادەییانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە دەیانتوانی چی باشتر بکەن، پێکهاتەیەکی گرنگی فێربوونە، چونکە خانەکانی مێشک بە شیکردنەوەی ئەوەی کە هەڵەیان کردووە، دەزانن چۆن شتەکان راست بکەنەوە.

٧. مێشكت خاڵی بکەرەوە، هەندێک جار پێویستە مێشکت پاک بکەیتەوە، بەتایبەتی کاتێک مامەڵە لەگەڵ فشار یان دڵەڕاوکێدا دەکەیت، تەنانەت ئەگەر ئاسانیش نەبێت، مەشقکردنی مێدیتەیشن یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بیرکردنەوەکانت و یارمەتیت دەدات ئارام ببیتەوە.

٨. جڵەوی زۆر بیرکردنەوە بکە، زۆر بیرکردنەوە بەهۆی نیگەرانی زۆرەوە دروست دەبێت، باشترین رێگە بۆ راگرتنی ئەوەیە کە مێشکت سەرقاڵ بکەیت بە شتە بەرهەمدارەکان و سەرنجت بۆ شتێکی تر لابدەیت.