شێوازی ئامادەکردنی کریپ

AM:11:29:30/10/2023

11056 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی کریپ لە ئێستادا جۆرێكی شیرینی باوە و شێوازی ئامادەکردنی تایبەت بە خۆی هەیە، دەتوانن بە ئاسانی لە ماڵەوە ئامادەی بکەن.

پێداویستییەکان:

یەک کوپ ئارد.

دوو هێلکە.

نیو کوپ شیر.

نیو كوپ ئاو.

كەمێك خوێ.

دوو كەوچك كەرەی تواوە.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هێلكە و ئاردەكە بەیەکەوە تێكەڵ بكە، دواتر شیر، ئاو، خوێ و كەرەكەی بۆ زیاد بكە و هەمویان بكە بە گیراوەیەكی شل.

تاوەیەك بكەرە سەر ئاگرێكی هێواش و زەیتی تێبكە، چاوەڕێ بكە تا گەرم دەبێت.

پاشان بۆ هەر كرێپێك نیو كوپ لەو گیراوەیە بەكاربهێنە كە ئامادەت كردووە.

نیو كوپ لەو گیراوەیە بكەرە ناو تاوەكە، پاشان تاوەكە بە شێوەی بازنەیی بجوڵێنە بۆئەوەی بڵاوبێتەوە بە یەكسانی.

دوای ئەوەی دیوێكی برژا، بە كەوچكێك هەڵیبگێڕەوە تا دیوەكەی تری دەبرژێت.

دواتر قاوە، میوە، بسكیت، یان هەر شتێكی تر كە خۆت ئارەزووی دەکەیت، دەتوانیت پێشكەشی بكەی بە گەرمی لەگەڵ شەربەتێکی فرێش.

S.A