هەموو دایکێک هەوڵی
ئەوە دەدات منداڵەکەی زیرەکتر بکات، هەندێک جار دایکان دەکەونە پێشبڕکێوە لەو هەوڵدانەیا
و لە تەمەنێکی زووتردا منداڵەکەیان دەخەنە باخچەی ساوایان.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"لبنان٢٤"، باس لە سێ ئامۆژگاری
کراوە کە یارمەتی دایکان و باوکان دەدەن گەشە بە زیرەکی منداڵەکانیان بدەن، ئەوانیش:
-زوو فێری نووسین
و خوێندنەوەی مەکە، با لە کاتی خۆیدا فێربێت، شارەزایان دووپاتی دەکەنەوە کە کتێبە
وێنەییەکان پشت بە میتۆدی پەروەردەیی دەبەستن کە خەیاڵی منداڵێک گەشە پێ دەدەن و هانیان
دەدەن داهێنان بکەن، زوو فێرکردنی نووسین و خوێندنەوە لەمە بێ بەشی دەکات.
-کاتی تەماشاکردنی
شاشە و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان، بە ژیانی راستەقینە پڕ بکەرەوە، تەماشاکردن
و ئەزموونکردنی ژیانی راستەقینە باشتر کاریگەری هەیە لە زیرەکی منداڵەکاندا.
- سانسۆر بخەرە سەر
ئەو بابەتانەی لە منداڵەکەت لە شاشەکانەوە تەماشایان دەکات و کاتەکانی سنووردار بکە.