توێژەران لە زانکۆی وێستمینستەر
پەیوەندییەکیان لەنێوان تەماشاکردنی فیلیمی ترسناک و سووتانی کالۆری جەستە
دۆزییەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی
برایتسایدی بەریتانی، زانایان لە زانکۆی وێستمینستەر کە لەلایەن دکتۆر ماکێنزی سەرپەرشتی
کراون، دەریانخستووە تەماشاکردنی فیلمێکی ٩٠ خولەکی دەتوانێت ١١٣ کالۆری ناو جەستە
بسووتێنێت، ئەوەش هەمان ئەو بڕەیە کە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەپێ رۆشتن و ١٥ خولەک
راکردن دەیسوتێنیت.
توێژەران پێوانەی لێدانی دڵ، وەرگرتنی
ئۆکسجین و دانەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی بەشداربووانیان کردووە، دەرکەوتووە فیلمە ترسناکەکان تێکڕایی
لێدانی دڵ بەرزدەکەنەوە.
ماکێنزی پسپۆڕی مێتابۆلیزمی خانەکان و جەستە
روونیکردووەتەوە،" تا زیاتر و خێراتر
پاڵ بە خوێنەوە بنرێت لەناو جەستەدا، جەستە ئەزموونی بڕێکی بەرز لە هۆڕمۆنی
ئەدریناڵین دەکات، تا ئەو هۆڕمۆنە بەرزببێتەوە حەزی خواردن کەم دەبێتەوە و چووست و
چالاکی جەستە بەرزدەبێتەوە، ئەوەش وا دەکات کالۆری بسووتێت.
ر.ئ