سەردێڕ:

کام لایەنی ئۆپۆزسیۆن جورئەتی چوونە
پەڕلەمان دەکات لەگەڵ یەکێتیی یان پارتیی؟

PM:02:26:22/11/2025
408 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+ -

هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەکوردستان، نایانەوێت بچنە هۆڵی پەڕلەمان گەر پارتیی یان یەکێتیی یەکێکیان بایکۆتی دانیشتن بکات، بەڵام بەلایانەوە ئاساییە، گەر ئەو دووهێزە ڕێکبکەون و دواتر بە بانگەوازێک بۆ دانیشتنی پەڕلەمان ئەوانیش بەشداری بکەن، ئەوەی ڕوودەدات و نەدەبوو ڕووبدات ئەو بێ جورئەتیەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، کە ئامادەنین بەبێ ڕێککەوتنی یەکێتیی و پارتیی ئامادەی دانیشتنی پەڕلەمان بن و نیسابی یاسایی تەواو بکەن، لەگەڵ هەرلایەنێک کەبیەوێت پەڕلەمان کارابکرێتەوە! لەڕاستیدا ئەمەیە ئێمە دەڵێین هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش تەواوکەری ئەجێنداو سیاسەتیی هێزەکانی دەسەڵاتن.

ئاخر هێزگەلێک خۆی بەئۆپۆزسیۆن بناسێنێت و بانگەشەو بانگەوازی بۆئەوەبێت کە ئەوان بەدیلی دەسەڵات و خاوەن پەیام و پرۆژەی جیاوازن، چ پێویستە لەترسی تەخوینی ئەویتر یان کەسانێکی بێ ئاگا کەپێی وایە، گەر هەرلایەنێک بەدەم بانگەوازی دانیشتنی پەڕلەمانەوە بچێت، ئیتر مانای وایە، خزمەتە بۆ حیزبەکانی دەسەڵات، بۆمەگەر ئیش و چالاکی ئێوە هەرلەنێو پەڕلەمانەوە نیە؟ ئەی ئیتر بۆ دەبێت ئەوترسە هەبێت و لای کەسانێکی تریش خۆ فرۆشیە بەدەسەڵات! بۆیە هەر بیانوو هێنانەوەیەک بۆ ئەودۆخە، جگە لە غیاب بوونی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە هیچی تر هەڵناگرێت و پێویستە دەستیان هەبێت لەچالاککردنەوەی پەڕلەمان و پرۆژە و بەرنامەی تایبەت بەخۆیان هەبێت، نەک چاوەڕێبکەن، بزانن دوو هێزە دەسەڵاتدارەکە چی دەکات و چاوەڕێی چین.

گەلەری