PM:04:28:22/11/2025
2428 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بێستون تاوگۆزی، کۆمێنتاری وەرزشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت بانگهێشتکردووە بەمەبەستی رێزلێنان.
دوای ئەوەی کۆمێنتاری و وتەکانی بێستون تاوگۆزی، لە یارییەکەی عێراق بەرامبەر ئیمارات کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، ئەو بابەتە گەیشتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بە فەرمی بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی بۆ بەغدا بە مەبەستی پێشکەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان.
هاوکات بێستون تاوگۆزی رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی لالیگای عێراق و عەدنان دەرجالی،
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات
بەمەبەستی سوپاس و پێزانین و وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوەی گەڕاندووەتەوە کە کۆمێنتاریەکانی بە تایبەت بۆ
یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق کاریگەری گەورەی زۆری هەبووە و کاردانەوەی گەورەی
هەبووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.