PM:03:20:22/11/2025
7764 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای نزیکەی یەک هەفتە، تەرمی گەنجە ونبووەکەی کەلار لە یەکێک لە گۆمەکانی سنووری گوندی کانی ماسی دۆزرایەوە.
ئەمرۆ شەممە ٢٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر "تەرمی مەهدی محەمەد، گەنجە ونبووەکەی کەلار لەناو رووباری سیروان دۆزراوەتەوە".
ئێوارەی رۆژی یەکشەممەى رابردوو، گەنجێک بەناوی
مەھدی محەمەد، تەمەن ٢٥ ساڵ و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیا لە زانکۆی
گەرمیان، لە ماڵ چووەدەر، دوو رۆژ دوای ونبوونی مەهدی، ماتۆڕەکەی لە نزیک کەلار
دۆزرابووەوە، ئەو جێگایەی ماتۆڕەکەی لێدۆزرایەوە، پرۆژەی ئاودێری لێیە و گومان
دەکرا کەوتبێتە ناو ئاوەکە.
محەمەد عەدنان - کفری