سەردێڕ:

‎چارەنووسی مووچەی شەش مانگی داهاتوو
لە دەستی پارتی و یەکێتیدا

PM:03:58:11/09/2025
492 جار خوێندراوەتەوە
هۆزان ئەحمەد
+ -

ئەم دۆخە نموونەیەکی روونە، سەلماندنی بێ‌ هەڵویستی و نادادپەروەیە لە هەرێم، کە تاکی کورد بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ برسی دەکرێت و قوتی ژیانیان کە مووچەکانیانە، کراواتە قوربانی بەرژەوەندی حزبی و کەسی، پارتی یەکێتی بۆ پۆست و پلە و بەرژەوەندی حزبی برای بەغدان و بۆ مووچە و مافەکانی هاوڵاتیان دوژمنیان.
وەرگرتنی پۆست لە بەغدا ئاساییەو بێ کێشەیە، بەڵام لە بابەتی موچەخۆران، هەزارو یەک بڕ و بەهانە دەدەن بەدەستەوە، لە کاتێکدا دەتواندرێت بە ئاسانی نەوت و داهاتی ناوخۆ بسپێردرێت بە بەغدا، گرێ کوێرە مووچە بکرێتەوە.

مووچەی شەش مانگی داهاتوو بەتەواوەتی چارەنووسی لای هەرێمە، عێراق داوای چەسپاندن و جێبەجێ کردنی یاسا و دەستوور دەکات کە هاوبەشی بوونی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمە لە پرسی نەوتدا، بەڵام هەرێم لە پرسی نەوتدا نایەوێت برابەشی هەبیت چونکە ئەوکاتە بڕی فرۆشرا و داهاتەکەی دیاردەبێت، ئاست و بڕی دزیکردنیان لە داهاتی نەوت دەردەکەوێت کە نەوت بەنرخی گۆترە دەفرۆشن و خواو خۆشیان نەبێت کەس نازانێت داهاتەکەی چەندە و دەچێتە کوێوە.

لەوەش قەباحەتتر ئەوەیە دوو رۆژی دیکە دێن و داوای دەنگ دەکەن، نازانم چۆن و بەچ ڕوویەکەوە، بەڵام دەزانم دەبێت هاوڵاتیان و بە تایبەت مووچەخۆران دەرچوانی زانکۆکان و تاک بە تاکی هاوڵاتیان دەبێت زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتەیان لەبیربێت و لە کاتی دەنگدان دەستبخەنە سەر ویژدانیان و دەنگبدەن.

هیوادارم لە هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ـی ئەمساڵدا خەڵک خۆیان بریاری دووربینانە بدەن، بەشداربن لە هەڵبژاردن، ڕوونی و تاریکی، حەق و ناحەق جیابکەنەوە و دەنگ بە هێزێکی نوێ وەک "نەوەی نوێ" بدەن بۆ داهاتوویەکی باشتر و کۆتای هێنان بە زوڵم و ستەم.

گەلەری