PM:08:23:06/09/2025
21804 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەڵەبجە دایک و کچێک کوژران، چاوگێک لە پۆلیسی هەڵەبجەش وتی، گومان دەکرێت بکوژەکە هاوسەر و باوکی کوژراوەکان بێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەرووداوکە دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی باخی میری لە هەڵەبجە، رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و دایک و کچێک کوژراون.
چاوگێک لە پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، گومان دەکەن بکوژەکە هاوسەر و باوکی کوژراوەکان بێت و لە
ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لایخۆیەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٧:٢٠ خولەكی ئێوارە لەلایەن
هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکرانەوە لەبوونی دوو تەرم لەماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی
میر کە دایک و کچن و دایکەکە تەمەن ٥٤ ساڵ و کچەکەش تەمەن ١٧ ساڵە.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوەیە، لەئێستادا تەرمەکان لە پزیشکی
دادی هەڵەبجەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە رێکخراوە و
لێکۆڵینەوە لەرووداوکە دەستیپێکردووە.
جوتیار قادر - هەڵەبجە