لە نێوان پارکی پاریس و گیرفانی خاڵیدا
PM:04:15:05/09/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
دانەر فارس
+
-
پارادۆکسی
شانازی و نەهامەتی پێشمەرگە لە نێوان پارکی پاریس و گیرفانی خاڵیدا
ڕێزگرتن لە
پێشمەرگە، وەک هەر هێزێکی دیکەی پارێزەری نیشتمان ناکرێت تەنها لە چوارچێوەیەکی
سیمبولی و ڕواڵەتیدا قەتیس بکرێت، ناونانی پارکێک لە پاریس! بێگومان جێگەی
پێزانینە و دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بە قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی
داعشدا.
بەڵام کاتێک
ئەم ڕێزە نێودەوڵەتییە بەراورد دەکەین بە واقیعی تاڵی ژیانی پێشمەرگە لە نێو
هەرێمەکەی خۆیدا، پارادۆکسێکی ئازاربەخشی هەیە.
چۆن دەکرێت لە دوورەوە بە شان و
باڵی پێشمەرگەدا هەڵبدرێت کەچی لە نزیکەوە لە نیشتمانی خۆیدا چوار مانگە مەعاشی
وەرنەگرتووە.
پێشمەرگە پێش
ئەوەی جەنگاوەر بێت مرۆڤە، مرۆڤێکە خاوەنی خێزان و پێداویستیی ژیانە.
برسێتی و
نەبوونی گەورەترین دوژمنی کەرامەتی مرۆڤە، پیرۆزترین شت کە ژیانیەتی دەیخاتە
مەترسییەوە.
کردنەوەی
پارکێک لە پاریسی پایتەختی ڕووناکی، لە نوکتەیەکی تراژیدی دەچێت کە باس لە گەلێک
دەکات لە دوورەوە ڕێزیان لە پاڵەوانەکانیان دەگرت، بەڵام لە نزیکەوە لە برساندا
دەیهێشتنەوە.
کەرامەتی
پێشمەرگە لە پارکی پاریسدا نییە، بەڵکو لە گیرفانی پڕ و سەری بڵندی خۆیدایە لە
نیشتمانی خۆیدا.