سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسیش برینداربوون

PM:11:33:05/08/2021

6800 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە، لەسەر جادەی ھەرمۆتە رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان سەنی و جیتادا روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمدا زیادیکردووە، بەشێکی شارەزایانی بواری هاتووچۆ هۆکاری سەرەکی بۆ لێخوڕینی خێرای شۆفێران دەگەڕێننەوە، بەڵام بەشێکی تری شارەزایەن دەڵێن خراپی رێگاوبانەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ لە شاروشارۆچکەکانی هەرێم.

No description available.













گەلەری