سەردێڕ:

داوای گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکرێت

PM:01:27:04/08/2021

20136 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، پێویستە وەزارەتی دارایی نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ پێش بەرزبوونەوەی و بیانوەکانی حکومەت لە ئێستادا باوەڕپێکەر نین و تاوتوێ نەکراون.


مازن فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، "شاراوە نییە کە بڕیاری بەرزکردنەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار، کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر هاوڵاتیان لە چین و توێژە جیاوازەکان و جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا و فەرمانبەران و تەنانەت بازرگان و بەڵێندەران هەیە."

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێیان وایە کە بیانووەکانی حکومەت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە نارەوان:

١.بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاو لە گەڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت، کە ئەمەش پێویستی بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لادەدات.

٢.تێکڕای فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی تا رادەیەک زیادی کردووە، ئەمەش بەرزبوونەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕ دەردەخات، زانیاریەکان دەریدەخەن لە عێراق لە تەمموزی ٢٠٢٠ دا بڕی ١٨٣ ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا فرۆشراوە، بەڵام لە تەمموزی ٢٠٢١ دا بە تێکڕایی ٢١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەمەش بەرزبوونەوەی بڕی دۆلاری فرۆشراو پیشان دەدات.

٣.بڕیاری ئۆپیک بۆ زیادکردنی پشکی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا یەکسانە بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا .

٤.یەکێك لە بیانوەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆ پێچەوانەی بڕیارەکانی تایبەت بە ئوردون بوو، کە لەباجی گومرگی سەدان جۆری ماددە خۆشبوو، لەهەمان کاتدا نەوتی بەنرخێکی هەرزان پێدەفرۆشت و بەهۆی نەبوونی ژێرخانی پیشەسازی نیشتیمانی و ئەو پێداویستیانەشی لەدەرەوە هاوردەدەکرێن بە دۆلار نرخی بەرهەمهێنان زیاتر بەرزدەکەنەوە.

٥.زیاتر لە هەشت مانگ دوای بەرزبوونەوەی رێژەی ئاڵوگۆڕ، سەیرە کە پاشەکەوتی دارایی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕ بەدەستنەهات، چونکە کێشەکانی خزمەتگوزاری و تەندروستی و پەروەردە و کێشەکانی دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان بەبێ هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە ماونەتەوە، کە دەکرێت ئاماژە بە بڕی داهات بکرێت لەئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا.













گەلەری