سەردێڕ:

سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ

PM:07:46:26/01/2022

10916 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی پسپۆرێکی بواری خواردن بەناوی نوریە دیانۆڤا ئاماژەی بەوەداوە خواردنەوەی ئاو بەگەدەی بەتاڵ چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە بەڵام دەبێت لەگەڵیدا مەرجێك جێبەجێ بکرێت.


بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژە بەوەکراوە، خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ وادەکات جەستە بەخەبەربێتەوە و دەست بە کارەکانی ناوەوەی بکات، گەدە دەست بە کارکردن دەکات و میزاجی کەسەکە باشدەبێت و دۆخی پێستیش باشتر دەبێت.

بەڵام ئەو ئاوەی کە لە بەیانیاندا دەخورێت دەبیت لە پلەیەکی گەرمی دیاریکراودا بێت، کە ئەویش پلەی گەرمی ژوورە، کە نە سارد و نە گەرم بێت، بەتایبەت بۆ کەسێك کە کێشەی قەبزی هەیە.

هەروەها لەکاتی بوونی ئازاری سك دەبێت ئاوەکە گەرەم بێت، دەشتوانرێت ئاوی لیمۆ یان ئاوی پرتەقاڵی تێبکرێت، چونکە ئەمە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستی کۆئەندامی هەرس دەبێت بە مەرجێك کەسەکە کێشەکانی وەك هەوکردنی گەدە و نەخۆشییەکانی هەناوی نەبێت.













گەلەری