قائیمقامی قەزای گەرمی سەر بە شاری ئەنبار لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێی لەبارەی هێرشەکەی سەر ناوچەکەیان ئاشکراکرد و رایگەیاند، دوو کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.
ئەحمەد مەخلەف قائیمقامی قەزای گەرمی سەر بە شاری ئەنبار بۆ ئێن ئآڕ تی باسی لەوەکرد، ئەو ساروخانەی لە ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە لە قەبارەی بچووک بوون و تەنها سێ کیلۆمەتر دوور بوون لە میوانخانەکەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە.
قائیمقامی قەزاکە،
ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە دوو کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە
کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
سەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لە میدیا عێراقییەکاندا وا بڵاوکرایەوە کە هێرشەکە
موشەکی بووە و نزیک دیوەخانی حەلبووسی بووە.
هاوکات، لایەنێک
کە خۆیان بە سووننە ناساندووە، بەڵام روخساری خۆیان نیشان نەداوە بەرپرسیارییەتی خۆیان
لە هێرشەکە راگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان،
موشەکەکان لە ناوچەیەکی نزیک گەرمە بووە و چەکدارانی حەشدی عەشایەری کە هێزی چەکداری
سەر بە سونەن لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
ئەمشەو سێشەممە،
لە کاتژمێر ٩ و ٢٥ خولەکی ئەمشەودا سێ موشەک لە قەزای گەرمەی سەر پارێزگای ئەنبار
کەوتوونەتە خوارەوە و یەکەم موشەکیان لەسەر شەقامی ٢٠ مەتری کەوتووەتە خوارەوە و ئەوانی
دیکەش لە گەراجی شارەوانی قەزاکە و ناوچەی رەشاد بوون. هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی
ئێن ئاڕ تی کە لە چەند چاوگێکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، چاودێری و بڵاوەپێکردنی هێز
لە بەغدا لەدوای هێرشەکەی ئەمشەوەوە چڕ تر بووەتەوە و بەتایبەتیش لە ناوچەی کەڕادەی
بەغدا.
هەر ئەمشەو، لە
راگەیاندراوێکدا خەمیس خەنجەر هاوپەیمانێتییەکی نوێی بەناوی "سەروەری"
راگەیاند کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات و لە دوای هێرشەکەشەوە لە راگەیاندراوێکدا
هاوپەیمانێتیەکە بڵاویکردەوە، هێرشەکە بە بە شکاندنی سەروەرییەکانی عێراق ناودەبات
و ئیدانەی هیرشەکەیان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٤ی ئەم مانگە، بەغدای پایتەختی عێراق دوو هێرشی بەخۆیەوە بینی
کە کرایە سەر دوو بارەگای هاوپەیمانێتییەکانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی
و عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر؛ دوو ناوچەی جیاوازی شارەکە.