سەردێڕ:

ساردترین ناوچەکانی جیهان و کوردستان لەمڕۆدا کوێ بوون؟

PM:08:45:25/01/2022

10352 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا لەساردترین کاتەکانی ساڵداین و ماڵپەڕە جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە ساردترین ناوچە لە جیهاندا و لەمڕۆدا ناوچەی ئۆمیاکۆنسکی کۆماری سەخە بووە لە روسیا و ساردترین ناوچەی کوردستانیش قەزای گۆرۆن بووە لە شاری سیواسی باکوری کوردستان.


بەگوێرەی ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەتمەند بە کەش و هەوا، ساردترین ناوچەی جییهان لەمڕۆدا ناوچەی ئۆمیاکۆنسکی کۆماری سەخە بووە لە روسیا بە ٤٠ پلەی سیلیزی ژێر سفر لە رۆژدا و شەوان دادەبەزێت بۆ ٤٣ پلەی ژێر سفر.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا رایگەیاند، قەزای گۆرۆن لە شاری سێواس کە یەکێکە لە شارەکانی باکوری کوردستان و نزمترین پلەی گەرمی تێیدا دابەزیوە بۆ ٣٠.٩ پلەی ژێر سفر، بەو جۆرەش بە ساردترین ناوچەی کوردستان لەمڕۆدا دانراوە.

هەرچی دەربارەی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ ساردترین ناوچە قەزای پێنجوێنی سەر بە شاری سلێمانی بوو کە نزمترین پلەی گەرمی تێیدا ١٦ پلە ژێر سفری سیلیزی بووە، جێی ئاماژەیە بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ٢٣ی کانونی دووەم نزمترین پلەی گەرما لە مێژووی ناوچەکە تۆمارکرا؛ کە نزمترین پلەی گەرما دابەزی بۆ ٢٥ پلە ژێر سفر.

ل.ل













گەلەری