PM:07:49:24/01/2022
18012 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی هەرێم بڕیارێکی تایبەتی بە خانەنشینی مامۆستایان دەرکردووە و تیایدا هاتووە، بەهۆی باری نائاسایی پەروەردە و ڤایرۆسی کۆرۆناوە خانەنشینی هەندێکیان دوادەخرێت.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە هاتووە، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به له‌به‌رچاوگرتنی باری نائاسایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ستیاری قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ئەو بڕیارەیان داوە.
لە دەقی بڕیارەکەدا
هاتووە، "بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌ت تا ١ی (ته‌موز/٧)ی ٢٠٢٢
بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كانی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه
ده‌ڵێنه‌وه و واده‌ی خانه‌نشینبوونیان ده‌كه‌وێته پێش ١ی (ته‌موز/٧)ی ئه‌مساڵ."
دەقی بڕیارەکە: