سەردێڕ:

لەبارەى گرتوخانەکانی عێراقەوە رێنمایى نوێ دەرکرا

AM:08:34:23/01/2022

7160 جار خوێندراوەتەوە

عێراق لەبارەى ئەو گرتوخانانەی چەکدارانی داعش و سەرکردەکانیانی تێدایە هۆشداریدا و رێنمایى دەرکردووە رێوشوێنەکان توندتر بکرێتەوە و داوای کردووە ئەوپەڕى وریایى هەبێت.


میدیا عێراقییەکان بەزانیاری وەرگرتن لە چەند چاوگێکى ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، رێنمایى ئەمنى باڵا دەرکراوە بۆ توندکردنەوەى پاسەوانیەتیکردنی ئەو گرتوخانانەی سەرکردە و گیراوانى ئەندامانى داعشیان تیایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێوشوێنى توند لە بەندیخانەکانى (تاجى، الکفل، الحوت) گیراونەتەبەر.

هاوکات، دەرکردنی ئەو رێنماییانەش پاش هێرشەکەى بەندیخانەى (غوێران) لە حەسەکەى رۆژئاوای کوردستان و هەڵهاتنی ئەندامانى داعش دێت کە تا ئێستا شەر بەردەوامە و بەشێک لە هەڵهاتووەکان دەستگیرکراونەتەوە و بەشێکی دیکەیان هێشتە لە شەڕدان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەسنوری هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق دەستیپێکردووەتەوە و چەندین جار هێرشیان کردووەتەوە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان و کۆتا هێرشیان بەرەبەیانی دوێنێ بوو بۆ سەر بنکەیەکی سوپای عێراق و بەهۆیوە ١١ سەرباز کوژران.













گەلەری