سەردێڕ:

دەوام لە سنوری ئەم ناوچەیەی هەرێم راگیرا

PM:07:23:22/01/2022

13572 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆ و دۆخی کەش و هەواوە، دەوامی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، لە سنوری قەزای پێنجوێن راگیرا.


زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و سەختی هاتوچۆوە لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەممە؛ ٢٣ و ٢٤ی ١ی ٢٠٢٢؛ دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمگ و ناڵپارێز دەوام راگیرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی؛ بەهۆی بەستەڵەکی شەقامەکانەوە، سبەینێ دەوامی سەرجەم دام و دەزگاکان لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ دەبێت.

شەپۆلێکی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما ماوەی هەفتەیەکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و هەر ئەمڕۆ نەزمترین پلەی گەرما لە قەزای پێنجوێن تۆمارکرا کە ٢٤ پلە ژێر سفری سیلیزی بوو.














گەلەری