سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە

PM:01:03:22/01/2022

13080 جار خوێندراوەتەوە

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگاکانی نیشتەجێبوون دە‌كات، بەفری ناو کۆمەڵگاکە رابماڵن و خوێی پێدابڕێژن و شەقام و رێگاکانی بماڵن.


ئەمڕۆ شەممە، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاگاداری سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگاکانی نیشتەجێبوون دە‌كات كە‌ مۆڵە‌تیان لە‌ ‌بەرێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی وە‌بە‌رھێنان و سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی وە‌رگرتووە‌، دە‌بێیت پابە‌ندی ئە‌م خاڵانە‌ی خوارە‌ بن:

یەکەم: پێویستە‌ ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە‌ و رامالینی بە‌فر ی ناو كۆمە‌ڵگاكان و رژاندنی خۆێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا.
دووەم: پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام و رێگاكانی بە‌ردە‌م كۆمە‌لگاكان لە‌گە‌ڵ رژاندنی خوێدا. 

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ‌لە‌ لایە‌ن دانیشتوانی كۆمە‌ڵگاكانە‌وە‌ سكاڵای زۆریان بۆ ھاتووە‌ و تیایاندا ئاماژە بەوەکراوە، نیشتەجێبووانی کۆمەڵگاکان ‌كە‌متە‌رخە‌من لە‌پاكردنە‌وە‌ و راماڵینی بە‌فریناو کۆمەڵگەکان و شەقام و رێگاکان و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ‌ئاستە‌نگی ھاتوچۆیان.













گەلەری