بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له ئێستادا شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌موو رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، له ئێستادا شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌موو رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
دەشڵێت، "بە
هیچ مه‌به‌ستێك شۆفێران و هاوڵاتییان له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن له پێناو سه‌لامه‌تی
گیان و ماڵیان".
هاوکات، چۆمان
نه‌جاح به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای قه‌ره‌داغ لە راگەیەنراوێکدا، شۆفێرانی سنوره‌كه
ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئێستادا سه‌رجه‌م رێگه‌كان به‌هۆی به‌فربارینه‌وه هاتوچۆ
تێیدا وه‌ستاوه به‌تایبه‌ت رێگای سلێمانی - قه‌ره‌داغ و داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێگایه به‌كارنه‌هێنن.
هەروەها، هه‌رێم
نه‌جات لێپرسراوی هاتوچۆی سیته‌ك به ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاند، هاتوچۆ به‌ته‌واوی
له سیته‌ك وه‌ستاوه و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت له نێوان سیته‌ك و سلێمانی هاتوچۆ
بكات.
وتیشی، "داوا له شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ هیچ مه‌به‌ستێك
له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چنه ده‌ره‌وه".