ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ.
هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن کەمێک دابەزیوە.
لیرەی تورکیش؛ ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠
دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.