سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

PM:12:34:19/01/2022

104968 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ٢ی مانگەوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو کردووە، بەڵام دابەشکردنی موچە زۆر سستە و نەتوانراوە موچەی تەواوی وەزارەت و شوێنەکان دابەشبکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، ‎موچەی وەزارەتی رۆشنبیری دابەشبکرێت.

لە ٢ی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچە کردووە و رۆژانە موچەی یەک یان دوو وەزارەت و شوێن دەدات، یانیش هی یەک شوێن بە تەواوی نادات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات.

داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری