AM:11:20:19/01/2022
9804 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پەروەردەی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی سەرماوە لەمڕوە، دەوامی نیوەڕوان و ئێوارانی قوتابخانەکان بەهۆی سەرماوە رادەگیرێت و دەوام ناکرێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەحمەد زوبێر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان بەهۆی سەرماوە و سۆڵەوە لە سنوری پارێزگای دهۆک رادەگیرێت و سبەینێش دەوامی بەیانییان و ئێوارانی قوتابخانەکان نابێت.
دوێنێش، سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا
ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٢ی ئێوارە دەوام دەکرێت و دوای ئەوە بەهۆی بەفربارینەوە
دەوام رادەگیرێت.
ئەوەش دوای
ئەوەدێت، ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی
هەرێم کردووە و بەفر سەنتەری شارەکانیشی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە سنوری پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەوام راگیراوە.
تایف گۆران، دهۆک