سەردێڕ:

شاندێکی پەرلەمانی ئێرانی سەردانی عێراق دەکات

PM:03:24:17/01/2022

3524 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، شاندێكی بازرگانی بەنیازە بەم نزیکانە سەردانی عێراق بکات. دەشڵێت، "ئامانج لەسەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەێشتنە لەپێناو پەرەدان بە هاریکاریی نێوان دوو وڵات."


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لە زاری محەمەد رەزا پورائیبراهیمییەوە بڵاویکردەوە، "سەردانی شاندی لیژنەی ئابوری پەرلەمان کە بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت، چاوپێکەوتنی وەزیری بازرگانی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەخۆدەگرێت، لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی عێراقی و سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی عێراقی."

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەردانەکە بریتییە لە گەیشتن بە ئاستێكی بەزر لە هاریکاریی ئابوویی نێوان هەردوو وڵاتەکە، هەروەک بڕیاردراوە واژوو بکرێت لەسەر "یاداشتنامەکەی لێکتێگەیشتن" لەپێناو پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان ژووری بازرگانی ئێرانی و ژووری بازرگانی عێراقی.

دەشڵێت، مەبەستیانە بەشداری بکەن لە کۆڕبەندی ناوەندی ژووری بازرگانی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ بەشداریکردن لە کۆڕبەندە بازرگانییەکانی کەربەلا و نەجەف.

محەمەد رەزا پورائیبراهیمی ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندی ئێران پێکدێت لە ژمارەیەک ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی و هەردوو سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێرانی و عێراق و سەرۆکەکانی ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی رۆژئاوای وڵات و سەرۆکی ئەو لیژنانەی تایبەتمەندن بە ژووری بازرگانی ئێران و سەڕەڕای لیژنەی ئابوریی پەرلەمان و سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەو وڵاتەش.













گەلەری