سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیای دانا غاز دەکات

PM:12:10:16/01/2022

5864 جار خوێندراوەتەوە

تا دێت قەیرانی غاز لە هەرێم فراوانتر دەبێت و کۆمپانیای دانا غازیش لە چەند رۆژی رابردوو وتی، بەرهەمهێنانیان بە رێژەی ٥٠٪ زیادیکردووە، لەوبارەیەوە سروە عەبدولواحیدیش داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکە دەکات.


سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، "پێویستە گرێبەستەکانی کۆمپانیای دانا غاز هەڵبوەشێتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان زیادکردووە و خەڵکی لە قەیرانی بێ غازیدا دەناڵێنن."

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت، "دروستبوونی قەیرانی غاز لە هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە کێڵگەکانی چەمچەماڵ بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی جیهان هەژمار دەکرێن."

لە ئێستادا کە قەیرانی غاز بەرۆکی هاوڵاتیانی هەرێمى گرتووە، کۆمپانیای دانە غاز لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، ساڵى رابردوو بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی کوردستان بە رێژی ٥٠٪ زیادیکردووە.

سەرباری بەرزبوونەوەى رێژەى بەرهەمهێنانى غاز، قەیرانى غازیش لە هەرێم دەستیپێکردووە بەشیوەیەک هاوڵاتیان بە زەحمەت بوتڵێک غازیان بە ١٥ هەزار دەستدەکەوێت.

 













گەلەری