سەردێڕ:

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ١٣ گوندنشین لە نەیجیریا کوژران

PM:03:33:15/01/2022

1588 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتی نەیجەری لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ١٣ گوندنشین کوژران.


واسیو ئابیۆدون وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی نەیجەر، رایگەیاند، چەند چەکدارێک لە گوندی ناکوندنا هێرشیان کردوەتە سەر جووتیارانی گوندەکە و لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ئماژەی بەوەشدا، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.

لە لایەکی دیکەوە، راگەیاندنە ناوخۆییەکانی نێجیریا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لە هێرشەکەدا ٣٧ کەس کوژراون.

لە نێجیریا بەهۆی ئەوەی لەڕێی مۆتۆڕسکیلەوە پەلاماری چەکداری ئەنجامدەدرێت لە هەندێک ویلایەت بەکارهێنانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کراوە.

ناوبەناو پێکدادان لە نێوان هۆزی فولانییەکان کە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن لەگەڵ جووتیارەکانی باشووری نێجیریا روودەدات.

فوولانییەکان، جووتیارەکان بە دزینی ئاژەڵەکانیان تۆمەتبار دەکەن.













گەلەری