به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نیمه‌یشنێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ژماری رابه‌ری باڵای ئێرانی راگرت.
ئەمڕۆ شەممە، دوای ئه‌وه‌ی لە هه‌ژماری فه‌رمی عه‌لی خامنه‌یی رابەری باڵای ئێران" khamenei_site" له تویته‌ر، ئه‌نیمه‌یشنێكی به ناوی "به‌دڵنیایییه‌وه تۆڵه ده‌ستێنینه‌وه" بڵاوكرده‌وه، کۆمپانیای تویته‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ی راگرت.
لە ئەنیمەیشنەکەدا
بۆسه بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داندراوه كه فه‌رمانی كوشتنی
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی پاسدارانی ئێرانیداوه،
كاتێك به‌كارهێنه‌ر
هه‌وڵ ده‌دات بچێته ناو ئه‌و هه‌ژماره، تویته‌ر به هۆشداری "هه‌ژماره‌كه
راگیراوه. تویته‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه راده‌گرێت كه رێساكانی تویته‌ر پێشێل ده‌كه‌ن"
به‌كارهێنه‌ر له راگرتنی هه‌ژماره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
خامنه‌یی كه به
چه‌ند زمانێكی دیكه هه‌ژماری له تویته‌ر هه‌ن، ئه‌وان دانه‌خراون.
ساڵی رابردووش
به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خامنه‌یی له تره‌مپ له هه‌مان هه‌ژمار، تویته‌ر
ئه‌و هه‌ژماره‌ی راگرت.