AM:08:49:08/01/2022
3108 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆکاری داڕمانی باڵەخانەیەک لە باشوری خۆرئاوای چین تەقینەوەیەک روویدا و ١٦ کەس گیانیان لە دەستدا.
دەستەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی چین بڵاویکردەوە، باڵەخانەکە چێشتخانەیەکی تێدایە و پێدەچێت بە هۆی دزەکردنی غازەوە، دوای داڕمانی باڵەخانەکە تەقینەوەکە روویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە ناوچەی چۆنگ چینگ لە
باشوری خۆرئاوای چین روویداوە و بەهۆیەوە ١٦
کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەتا ٢٦ بریندار گواستراونەتەوە
بۆ نەخۆشخانە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ١٦ کەسیان گیانیانلەدەستداوە.