سەردێڕ:

فەرمانگەیەکی حکومەت دەوام دەکاتەوە بە نۆرە

PM:09:25:28/07/2021

12740 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای بڕیاری حکومەت بەدەستپێکردنەوەی دەوامی تەواو لەسەرجەم فەرمانگەکاندا، لەبڕیارێکیدا شارەوانی سەید سادق دەوام دەکاتەوە بەتەناوب.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەرۆکایەتی شارەوانی سەید سادق بڕیاریداوە لە ١ی ٨ی ٢٠٢١ەوە دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی گشت هۆبەکان هەفتەی سێ رۆژ لە شەممەوە تا پێنجشەممە بە نۆرە دەوام بکەن.

بەگوێرەی نوسراوەکە، پێویستە فەرمانبەران رۆژانی یپێنجشەممانیش دەوام بکەن و هەر فەرمانبەرێک پابەندی بڕیارەکەنەبێت، بە پێچەوانەوە ئەوا ناوی دەچێتە لیستی فەرمانبەرانی نەهاتوو. ەوە

لەبەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا هاتووە، پێویستە سەرۆکی هۆبەکان لە رۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممە لیستی ناوی فەرمانبەران ئامادەبکەن کە هەفتانە سێ رۆژ دەوامیان کردووە، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوە لە لێپرسراوی هۆبەکان دەکرێت و بەرپرسیاردەبن.

پێشتر پارێزگارى سلێمانى لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى فەرمانگە حکومیەکان ڕاگەیاند، پێویستە لەسلێمانى ته‌ناوب و کەمکردنەوەى دەوامى فەرمانى فەرمانگەکان دواى جەژن لاببرێت بکرێتەوە فولتایم.

No description available.












گەلەری