سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

PM:04:18:05/01/2022

74540 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار بەرزبووەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٧٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر نزمبووەتەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٢٣٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە، بەمەش بەهاکەی زیاتر نزمبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری