سەردێڕ:

ئاژانسەکان: گروپە چەکدارەکانی یەمەن گەرووی بابولمەندەبیان کۆنتڕۆڵکرد

PM:12:01:11/09/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

حوسییەکان شاری موخای یەمەنیان لە نزیک دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبیان کۆنترۆڵ کرد.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، له‌زاری به‌رپرسێكی خۆجێی حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه‌ حوسییه‌كان دورگه‌ی میونیان كۆنترۆڵ كردو به‌مه‌ش بەتەواوی كۆنترۆڵی گه‌رووی بابولمه‌نده‌بیان كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی حوسیەکان توانیویانە بچنە ناو شاری بەندەری ستراتیژیی موخا لە کەناراوەکانی دەریای سوور، ئەم شارە پێشتر لە ژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەندا بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەم گەرووە  وەك جێگرەوەیەکی سەرەکی بۆ نەوتی کەنداو بەکاردێت دوای ئەوەی گەرووی هورمز بە هۆی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە تووشی پەککەوتن بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە چەند پارێزگایەکی وەک تەئز، حودەیدە، جەوف و ماریب شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان حوسییەکان و هێزەکانی حکومەتی یەمەندا بەردەوامە، و هێزەکانی حکومەتیش بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی، هەوڵی ڕێگریکردن لە پێشڕەویی زیاتری حوسییەکان دەدەن.













گەلەری