AM:11:19:11/09/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و ئاسمانی هەرێم بە شێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٥ - ٢٥ کم/ک) بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بەرەو باکووری خۆرهەڵات، و مەودای بینین لە نێوان (٨ - ١٠ کم) دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی شەممە ١٢ـی
ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، ئاڕاستەی
با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش نزیک دەبنەوە
بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بۆ ئەمڕۆ:
·هەولێر: 37
پلەی سیلیزی
·پیرمام: 35
پلەی سیلیزی
·سلێمانی:
37 پلەی سیلیزی
·هەڵەبجە:37
پلەی سیلیزی
·چەمچەماڵ:
37 پلەی سیلیزی
·دهۆک: 39
پلەی سیلیزی
·زاخۆ: 38
پلەی سیلیزی
·ئاکرێ:38
پلەی سیلیزی
·گەرمیان:42
پلەی سیلیزی
·حاجی
ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی