سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوەبینی؛ بزانە نرخی ئەمڕۆی چەندە؟

AM:11:08:11/09/2026

248 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوەبینی، نرخی نەوتی برێنت لە سەرووی ١٠٦ دۆلار و نەوتی تەکساس لە سەرووی ١٠١ دۆلار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٥٠ سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە ١٠٦ مامەڵەی پێوەکرا، هاوشێوەی برێنت، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکیش یەک دۆلار و ٣٥ سەنت دابەزی و بە نزیکەی ١٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی شیکارییەکانی بازاڕی دارایی، هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوە زۆرەی نرخی نەوت بۆ زیاتربوونی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و تێکچوونی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە، کە زیاتر لە پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، زیادبوونی هێرشەکان و دابەزینی بڕی یەدەگی نەوتی جیهانی، وایکردووە بازرگانان نادڵنیابن لە بەردەوامیی دابینکردنی وزە، بەتایبەت دوای ئەوەی چین داواکارییەکانی بۆ کڕینی نەوت زیادکردووە.













گەلەری