سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا: کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

PM:10:31:10/09/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کارا دەکرێت و زۆربەی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانیش بەکۆتا هاتوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دوای رادەستکردنی ئەنجامی فەرمیی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیارە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین کارا بکرێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکراشی کرد، ٤٠ هەزار و ٧١٦ دەرچووی ئەمساڵ مافی پێشکەشکردنی داواکارییان دەبێت لە ١٦ زانکۆی حکومی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە هەرسێ جۆری خوێندنی زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی ئەنجامی دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە و، پاش تەواوبوونی سەرجەم رێکار و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین بە رووی دەرچوواندا کارا دەکرێت تاوەکو کۆلێژ و بەشەکان هەڵبژێرن.

وتیشی، دیاریکردنی بەشەکان هەرسێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین و پارالێل وە ئێواران) دەگرێتەوە لە سەرجەم ١٦ زانکۆ حکومییەکەی هەرێمی کوردستاندا.













گەلەری