سەردێڕ:

نوێنەرانی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیکردنیان دەکەن

PM:01:37:10/09/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین گردبوونەوە و داوا دەکەن لەپڕۆژەى بودجەى عێراقدا پرسی دامەزراندنیان جێگیر بکرێت، ئەگەرنا پەنادەبەنە بەر بایکۆتکردنى دەوام لە فەرمانگە و ناوەندەکانى خوێندن


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست، لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم گردبوونەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتیان، لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێدنی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ داین و هێشتا برینی نادادی بەرامبەر گەورەترین و گرنگترین توێژی پرۆسەی پەروەردە ساڕێژنەکراوە.

لە سلێمانی یاداشتی ئەو مامۆستایانە، لەلایەن محەمەد میرانی، مامۆستای گرێبەست خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو، هێشتا برینی ئەو نادادییەی بەرامبەر بە سەرەکیترین چینی ڕاپەڕێنەری کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵا ساڕێژ نەکراوە و تا ئێستا وەک توێژێکی نامۆ و بێ ماف لە سەرەتاییترین مافەکانمان بێبەش کراوین کە ئەویش دامەزراندنمانە بەشێوەی هەمیشەیی.

هاوکات، بە دروشمی "یەکسانی لە ئەرک و جیاوازی لە مافدا”، مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەڵەبجە گردبوونەوە بەیەکدەنگ داوای مافی بەهەمیشەییکردنیان کرد.

تۆلاس محەمەد، نوێنەری مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست، بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەرکیان هاوشانی میلاکە بەڵام موچەیەکی کەمتر و زۆر درەنگتریش وەردەگرن، بۆیە چاویان لەوەیە لەناو بودجەی ٢٠٢٧دا بکرێنە هەمیشەیی،

لە قەڵادزێش هێمن عەلی لەسەر ناو مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێدنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) داین و هێشتا برینی نادادی بەرامبەر گەورەترین و گرنگترین توێژی پرۆسەی پەروەردە ساڕێژنەکراوە، ئێمەی مامۆستایانی گرێبەست، کە ساڵانی زێڕینی تەمەن و وزەی خۆمان لە وانەبێژی، خۆبەخشی و گرێبەستی ناوخۆدا لەناو پۆلەکاندا بەسەر برد، تا ئێستاش لە سادەترین مافمان کە دامەزرادنی هەمیشەیە بێبەشین.

 













گەلەری