PM:12:39:08/09/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، هەناردەی نەوتی عێراق سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە و جەختیشی کردەوە کە بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و هەناردە، پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و وەبەرهێنانی غاز لە کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، بەرزکردنەوەی هەناردە و پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و وەبەرهێنانی غاز لە کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتوون.
وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، هەناردەی
نەوتی عێراق سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە و وتیشی، هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی
هەناردەکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەی نەوت.
ئاشكراشی کرد، وەزارەتەکەی
کار دەکات بۆ گەیشتن بە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە بەرهەمە نەوتییەکانداو
پڕۆژەی ستراتیجی هەیە بۆ بەستنەوەی بەسڕە بە فیشخابور و بەهێزکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن،
وەبەرهێنانی غاز و کەمکردنەوەی سوتاندنی لە چوارچێوەی ستراتیجی قۆناغی داهاتوودایە.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا