سەردێڕ:

مەرج و رێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەران دەرچوو

PM:12:29:07/09/2026

416 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی نوێی مۆڵەتی بێ مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕێنمایییەکە، ماوەی مۆڵەتەکە لە پێنج ساڵەوە بووە بە دوو ساڵ و پێویستە فەرمانبەر هۆکاری پێویستی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە هەبێت و ئەو ماوەیەشی بە خزمەت بۆ هەژمار ناکرێت.


ئه‌مڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنماییی داراییی ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٢٦ـی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی ئاساییی بێ مووچە.

بەپێی ڕێنمایییەکە، وەزیر و سەرۆکی ئەو فەرمانگانەی بە وەزارەتەوە بەستراو نین، دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەیان بە فەرمانبەران هەیە، هه‌روه‌ها ماوەی مۆڵەتەکە بە مەرجێک دەبێت کە لە دوو ساڵ تێپەڕ نەکات و پێویستە فەرمانبەر هۆکاری پێویستی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە هەبێت.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە ماوەی ئەم مۆڵەتە بۆ هیچ مەبەستێکی خزمەت، پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینی هەژمار ناکرێت، جگه‌ له‌وه‌ش سەرجەم ڕێنمایییەکانی پێشوو کە لە ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٢ دەرچووبوون، بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە کارکردن پێیان ڕاگیراوە.

له ڕێنمایییەکەی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه‌، كه‌‌ ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، تا تەواوبوونی ماوەکەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بۆیان نوێ ناکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر فەرمانبەر دەیتوانی مۆڵەتی بێ مووچەی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج بۆ ١٠  ساڵ وەربگرێت، بەپێی یاساکە مافی هەبوو بۆ دوو جار و هەر جارەی پێنج ساڵ مۆڵەتەکە نوێ بکاتەوە.
لە سیستەمی پێشوودا، ئەو ماوەیەی فەرمانبەر لە مۆڵەتی بێ مووچەدا بوو، وەک ساڵانی خزمەت و خانەنشینی بۆی هەژمار دەکرا، بەو مەرجەی کە گەڕایەوە لێبڕینی خانەنشینی ئەو ساڵانە بدات کە تێیدا لە مۆڵەتدا بووە. 


 













گەلەری