AM:11:50:08/09/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی و لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و لەگەڵ ئەگەری بوونی پەڵەهەور لە کاتەکانی ئێوارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەمرۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی و لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ
پەیدابوونی پەڵەهەور لە کاتەکانی ئێوارە و ئەگەری تۆزێکی سوک لە بەیانیدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٣٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی