AM:11:14:08/09/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی سەختیی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لە جۆی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کرێ (تاکسی) لەسەر رێگای کۆیە - سماقوڵی لە نزیک سێڕییانی جەلی ڕوویدا.
هاتووچۆی کۆیە
ئاماژەی بەوە بەوەشکرد، بە هۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گیانی لەدەست
دا و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
لە
راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە داواش لە شۆفێران دەکات کە پابەندی
هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتووچۆ بن.