سەردێڕ:

لە هەرێمی کوردستان رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە ٧٥٪ـە

AM:09:26:08/09/2026

352 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ شێرپەنجە و خوێن لە شاری هەولێر ئامارێکی دڵخۆشکەر لەبارەی چاکبوونەوەی توشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، رێژەی چاکبوونەوە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و گەیشتووەتە ٧٥٪ـی توشبووان.


هەردی جەواد سابیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی شێرپەنجە و خوێن لە هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد کە ساڵانە لە نێوان هەزار و ٥٠٠ بۆ هەزار و ٨٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕۆژانە ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ نەخۆش وەردەگرێت، هەرچەندە هەموویان توشبووی شێرپەنجە نین.

ئەو بەرپرسە جەختی لەوەشکردەوە کە ڕێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە ئاستێکی بەرزدایە و دەگاتە ٧٥٪ی تووشبووان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەت نەیتوانیوە ڕێگری لە زیادبوونی حاڵەتە نوێیەکانی شێرپەنجە بکات و ڕێژەی چاکبوونەوەش، سەرەڕای بەرزبوونی، هێشتا کێشەیەکی گەورەیە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.













گەلەری