AM:09:18:08/09/2026
360 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتوو، لە بەغدایە و بڕیار وایە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، پەیوەست بە بودجە کۆببنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، شەوی رابردوو شاندێکی باڵای هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی شایستە داراییەکان گەیشتوونەتە بەغدا.
بەپێی
زانیارییەکان کۆبوونەوەکان تەوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران، داهاتی نانەوتی و جێبەجێکردنی
سیستەمی ئەلیکترۆنی "ئەسیکۆدا" لە دەروازە سنوورییەکان لەخۆدەگرێت.
ئەم سەردانە هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی
پێشوەختەی کێشە تەکنیکی و یاساییەکان بەرلە ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی یاسای
بودجە لەلایەن بەغداوە.