بەرپرسانی سعودیە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایانکرد، بەهۆی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر چەند شاری باشووری سعودیە، دەیان کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی بەرپرسانی سعودییە، هێرشەکانی حوسییەکان چوار شاری باشووری سعودیەیان کردووەتە ئامانج کە بریتین لە ئەبها، خەمیس موسەییت، جازان و نەجران. ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی برینداربوونی ٧٣ هاوڵاتیی مەدەنی، کە ئافرەت و منداڵیشیان لەناودایە.
بەرپرسانی
سعودیە جەختیان کردەوە، سەرجەم رێکارە پێویستەکان دەگیرێنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی
حوسییەکان و بەرگریکردن لە سەروەریی شانشینەکە.
لەلایەکی
دیکەوە گرووپی حوسییەکان رایانگەیاند، بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر
ناوچەکانی باشووری سعودیە.
لە رۆژانی
رابردوودا، توندترین پێکدادانەکانی چەند ساڵی رابردوو لە یەمەن دەستی پێکردووە و لە
پێنجشەممەی رابردووەوە، حوسییەکان هێرشێکی زەمینییان دەستپێکردووە و بە مووشەک و
درۆن ناوچە کەناراوەکانی دەریای سوور و دەوروبەری تەعزیان بۆردومانکردووە.
حوسییەکان هەوڵ
دەدەن بەرەو ئەو ناوچانە پێشڕەویی بکەن کە دەکەونە نزیک گەرووی ستراتیژیی باب مەندەب
و لەژێر کۆنترۆڵی هێزە حکومییەکاندان، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەی چەند رۆژی
رابردوو لەنێوان حوسییەکان و هێزە حکومییەکان لە چەند شاری یەمەن روویاندا، دەیان
کەس لە هەردوو لا کوژراون و بریندار بوون.