AM:08:36:08/09/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێکی ٩٧ دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش به‌هۆی نیگه‌رانی له به‌رده‌وامی ململانێكان و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی پێویست بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ٣٤ سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته ٠.٣٥٪ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته ٩٧ دۆلار و ٣٤ سه‌نت، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به ڕێژه‌ی ١.١٥ دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته ١.٢٦٪ و گه‌یشته ٩٢.٦٣ دۆلار.
له خولی پێشوودا
نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزترین ئاستی خۆی له دوای ٢٤ـی تەمووزەوە تۆماركرد، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی بازرگانان به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانیان له پچڕانی باركردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی
گه‌رووی هورمزه‌وه، ڕێژه‌ی مه‌ترسیداریان له نرخه‌كاندا دروستكرد.
كۆمپانیای
گۆڵدمان ساكس پێشبینییه‌كانی بۆ نه‌وتی خاوی برێنت له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٦
بۆ ٨٥ دۆلار به‌رزكرده‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر ٨٠ دۆلار بوو، هه‌روه‌ها پێشبینییه‌كانی
بۆ نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس ئینته‌رمیدێت بۆ ٨٠ دۆلار به‌رزكرده‌وه.
بازاڕه‌كان
پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه و
مه‌ترسییه به‌رده‌وامه‌كانی په‌یوه‌ست به ململانێ و پچڕانی كه‌شتیوانی له ناوچه‌كه‌دا.