چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی خولیی خۆیدا چەند پرسێکی ستراتیژیی سیاسی و یاسایی تاوتوێ کرد، لەوانەش یەکلاکردنەوەی وەزیرە ماوەکانی ناو کابینەی حکوومەت و خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خۆی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی ئەنجامدا و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، لایەنەکان تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی و یاساییان کردووە کە لە کارنامەی پەرلەماندا لە پێشینەی کارەکاندان.
بهپێی راگهیهندراوهكه
"ئامادەبوانی كۆبوونهوه، یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و گرنگی تەواوکردنی
پەسەندکردنییان تاوتوێ کرد کە کارەکانی دەستەکە ڕێکدەخات و ڕۆڵی لە ناو
دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەهێز دەکات، لەگەڵ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک یاسای سهرهكی
دیكه لهپێش ههموویانهوه یاسای نەوت و غاز، یاسای دادگای فیدراڵی و یاسای
ئەنجومەنی فیدراڵی، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە تەواوکردنی بنیادنانی دەستووری و
دامەزراوەیی دەوڵەتدا."
له راگهیهندراوهكهدا
هاتووه، "لە دۆسیەی پێکهێنانی كابینهی حکومەتدا، چوارچێوەی هەماهەنگی
بەدواداچوونی بۆ گفتوگۆ بەردەوامەکان کرد و جەختی لەسەر پێویستیی یەکلاییکردنەوەی
دۆسیەکە کردەوە، و بڕیاریدا بەردەوام بێت لە دەستنیشانکردنی ئهو وهزیرانهی ماون
بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی كابینهی حکومەت و ڕەخساندنی دەرفەت تا ئەرکەکانی جێبەجێ
بکات."
ئاماژهی بەوەشکردووە،"هەروەها
کۆبوونەوەکە ڕێکخستنی کارە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێ کرد، لەگەڵ
جەختکردنەوە لەسەر دانانی پەیرەو و ڕێسایەک کە میکانیزمەکانی کار و بڕیاردان
ڕێکبخات، بە شێوەیەک کە دامەزراوەییبوون و یەکههڵوێستی بەهێز بکات."