سەردێڕ:

ئەردۆغان: تەواوی جیهان باجی شەڕی ئیسرائیل دەدات

PM:10:39:07/09/2026

1132 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و ئابووریی جیهان باجی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە دەدەن، کە بەهۆی پێشێلکاری و کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان باجی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەن، وتیشی، ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی ناوچەکە و تێکدانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکان و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتیی خستووەتە مەترسییەوە.

ئەردۆغان باسی لە دواین ئاڵۆزی و پێکدادانە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی، ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە، ئەوەش بەهۆی سنووربەزاندن و کردەوە سەربازییەکانیەوە، بەجۆرێک نە بوار بۆ ئاشتی دەهێڵێتەوە و نە رێگە بە سەقامگیریی ئابووری و سیاسی دەدات.

جەختیشی کردەوە، باجی ئەم شەڕە تەنها بەرۆکی لایەنە بەشداربووەکان ناگرێتەوە، بەڵکو تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و ئابووریی جیهانیش پێوەی دەناڵێنن و باجەکەی دەدەن.

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد، رێگە لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان بگرن تاوەکو کارەساتی گەورەتری لێنەکەوێتەوە.













گەلەری