بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، ژمارەیەک بەڕێوەبەری پەروەردە لە سنووری هەولێر و سلێمانی لە پۆستەکانیان بەخشران و کەسانی نوێ بەوەکالەت لە شوێنەکانیان راسپێردران.
بەپێی نووسراوی ژمارە ١٩٤٦١ی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، کە لە رێکەوتی ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەرچووە، زنجیرەیەک گۆڕانکاریی لە ئاستی بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامدران.
بەپێی
نووسراوەکەی پەروەردەی هەرێم، ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە پۆستی بەڕێوەبەری
پەروەردەکان ئەنجامدران، کارۆخ مەجید میرخان وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە
بەوەکالەت لە شوێنی شەهێن عوسمان دەستنیشانکرا، لە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیش
چیا کەمال مەجید لە شوێنی بەناز رەمەزان بەوەکالەت راسپێردرا.
هەروەها
لە ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، شەهێن عوسمان مەجید لە پۆستی
بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بەخشرا و کارۆخ مەجید میرخان لە شوێنەکەی بە بەوەکالەت
دەستنیشانکرا.
لە
سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش سێ گۆڕانکاریی کران، بەناز رەمەزان
حەمە لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بەخشرا و چیا کەمال مەجید لە شوێنی راسپێردرا،
هەروەها ئاوات ئەحمەد رەشید ئیسماعیل کرایە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ
بەوەکالەت لە شوێنی قاسم علی معروف، لە پەروەردەی سەید سادقیش، عوسمان محمد رەشید
قادر وەک بەڕێوەبەری نوێ بەوەکالەت دیاریکرا و سۆران محەمەد مەحمود لە پۆستەکەی
بەخشرا.