سەردێڕ:

مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە عەممار حەکیم کرد

PM:04:39:07/09/2026

1144 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد، جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر پێشوازیی لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕ کردووە.

هەر ئەمڕۆش لە هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشوازیی لە عەممار حەکیم کرد، بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕ کردووە، هەروەها جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.













گەلەری