سەردێڕ:

کاتی کارابوونی زانکۆلاین و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاشکراکرا

PM:04:14:07/09/2026

1180 جار خوێندراوەتەوە



ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سەیوان عەلی فەرەج بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچن و چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠ی ئەم مانگەدا سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی ئامادەیی بەفەرمی کارا بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، راستەوخۆ دوای ئەو رێکەوتە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە و ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.

پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی خوێندکاران کۆتایی پێهێناوە، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا، دوای گەیشتنی تەواوی داتای دەرچووان لە وەزارەتی پەروەردەوە، سیستمی زانکۆلاین بکەوێتە کار تاوەکو دەرچووان بەپێی نمرەکانیان بەش و کۆلێژەکان پڕبکەنەوە.













گەلەری