PM:05:06:01/09/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ٢١ کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بوون، هاوکات ٣٣ کۆچبەری دیکەش لە لیبیا دەستگیرکراون و ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئەبوبەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ٢١ کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە، هاوکات ٣٣ کۆچبەری دیکەش لە لیبیا دەستگیرکراون.
سەبارەت
بە دۆخی ئەو کۆچبەرانە باسی لەوە کرد، سەرجەم کۆچبەرەکان بارودۆخیان باشە
و لە ئێستادا لە باڵیۆزخانەی عێراقن لە لیبیا بۆ ئەوەی بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی
کوردستان.