سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر نەوتهەڵگرێک لە کەناراوەکانی عومان

PM:11:34:31/08/2026

848 جار خوێندراوەتەوە

نەوتهەڵگرێک لە کەناراوەکانی عومان و لە دووریی ١٢ میلی دەریایی لە باکووری ناوچەی خەسەب پێکراوە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا زیانی گیانی یان ژینگەیی لێ بکەوێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٦ دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانیەکانی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند، نەوتهەڵگرێک لە کەناراوەکانی عومان لە نزیک گەرووی هورمز رووبەڕووی هێرشێکی نادیار بووتەوە، ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوە لە سروشتی هێرشەکە و ناسنامەی نەوتهەڵگرەکە بەردەوامە و داوای هۆشیاریی لە سەرجەم کەشتییەکانی ناوچەکە کراوە.

دەشڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لە ناو ئاوەکاندا و لە دووریی نزیکەی ١٢ میلی دەریایی لە باکووری ناوچەی خەسەبی سەر بە پارێزگای موسەندەمی عومان روویداوە، هیچ زیانێکی گیانی یان ژینگەییش لە ئەنجامی هێرشەکە نەکەوتۆتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوەکان لەسەر سروشتی هێرشەکە و ناسنامەی نەوتهەڵگرەکە بەردەوامن.













گەلەری